شیعری كوردی، لە ڕوانگەی پێوەرەكانی دەقێتی بە نموونەی دەقی شیعری لە كرمانجی خواروودا
Journal: The Journal of Mesopotamian Studies (JMS) (Vol.3, No. 2)Publication Date: 2018-08-01
Authors : Rebwar MUHAMMED ISMAIL Newzad WAQAS SAHID;
Page : 137-161
Keywords : Textuality; The nature of Text; Structure of Text; Intentionality; Cohesion;
Abstract
ئەم توێژینەوەیە، كە لە ژێر ناونیشانی (شیعری كوردی، لە ڕوانگەی پێوەرەكانی دەقێتی، بە نموونەی دەقی شیعری لە كرمانجی خواروودا)دایە ، تەوەرەیەكە لە نامەی دكتۆرا، بە شێوەیەكی گشتی ڕێگایەكە بۆ خستنە ڕووی خاسییەت و سروشتی دەق، كە لە لایەن ڕەخنەگر و تیۆریست و نووسەرانەوە بە گوزارشتی جۆراوجۆر جەختی لەسەر كراوەتوە و لە چوارچێوەی فەلەسەفەی ئەدەب و تیۆری ئەدەبی و ڕەخنەیی ئەدەبی و هونەرییەوە خویندنەوەی جیاوازی بۆ كراوە. لێرەدا ئاماژە بە سروشت و بەهای دەق كراوە، لە چوارچێوەی تێڕوانیینە تیۆری و ڕەخنەییەكانەوە، ئەو پێوانە و پێوەرە گشتی و تایبەتییانەی وەك مەجێك بۆ بەهای دەق بوون خراونەتەڕوو، بەهۆیانەوە دەق ناسنامەی زانستیانەی دەقبوون و جۆری دەق بوونی خۆی وەردەگرێت، هەروەها سەرەڕای ئەوانە زۆر مەرجی تریش بۆ چەمكی دەق و دەقبوون، پێشكەش كراوە، كە هەموو ئەوانە چەند خاسییەت و پێوەرێكی گشتین بۆ وجودی ناوەخن و فۆڕم (دەقێتی)، چونكە ناكرێت هەموو ئەم پێوەرانە بەسەر یەك جۆرە دەقدا فەرز بكرێن. دواتر لە ژێر ڕۆشنایی چمكی دەق و خاسییەت و پێوەرەكانی دەقبوون، خویندنەوەیەكی تیۆری وڕەخنەیی بۆ دەقی شیعری كوردی لە كرمانجی خواروو كراوە، دەقی شیعری لەم قوتابخانەیەدا، دەكەوێتە ناو بازنە ئەو مەرج و پێوەرە تیۆری و ڕەخنەییانەی، كە لەمەڕ دەقەوە لە لایەن توێژەرانەوە پێشكەش كراون، بەپێی ئەو پێوەرانەی، كە لە بنەما تایبەتی و گشتییەكانی دەق دەڕوانێت، دەقی شیعری كرمانجی خواروو مولزەمە بە پێوەرەكان و ناسنامەی دەقبوون وەردەگرێت. چونكە بنیادی دەقی شیعری كرمانجی خواروو، لە ڕووی ڕوخسار و ناوەرۆكەوە، جیاكاری خۆی هەیە، لە ڕوو "زمان و پەیامداری و ناسنامە و جۆری ژانرییەتی و ڕەگەزە ئەدەبییەكانی وەك "بیر، خەیاڵ، سۆز، فۆڕم"، هەڵگری شێوازێكی تایبەت بەخۆیەتی، ئەو ڕەهەندانە پێكهاتەی دەقەكەیان بینا كرووە، ئەمانەش سیفەتی گۆڕاوییان هەیە، بۆیە بە درێژای مێژووی ئەم قوتابخانەیە بە گۆڕانی هەر ڕەهەندێك لەو ڕەهەندانەی دەق شێواز و بنیاتی دەقەكەش گۆڕاوە، ئەمەش لە ئەنجامی لێكۆڵینەوە و شیكردنەوە و میزانكردنی دەقی شیعری كرمانجی خوار وو بەدەست دێت، بە چەمك و پیورە تیۆری و ڕەخنەییەكان.
Other Latest Articles
- USE OF IoT AT BOSCH MANUFACTURING IN BANGALORE
- CORPORATE GOVERNANCE THE JOURNEY OF INDIAN CORPORATE WORLD
- Mar Petyun Keldani Kilisesi Ölüm Defteri Bağlamında Diyarbakır Keldanileri
- A STUDY ON WORK LIFE BALANCE AMONG WOMEN LABOR IN GARMENT UNITS OF NCR, INDIA
- Arapçayı Lehçe Düzeyinde ve Latin Esaslı Bir Alfabeyle Yazma ve Öğretme: Çukurova Arapçası Örneği
Last modified: 2019-03-05 22:50:27