ResearchBib Share Your Research, Maximize Your Social Impacts
Sign for Notice Everyday Sign up >> Login

سوله‌یمان پاشای والى به‌غدا 1780-1802

Journal: The Journal of Mesopotamian Studies (JMS) (Vol.3, No. 1)

Publication Date:

Authors : ;

Page : 121-142

Keywords : Suleiman Pasha; Governor; Baghdad;

Source : Downloadexternal Find it from : Google Scholarexternal

Abstract

سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایه‌تی مه‌مالیكه‌كان (١٧٤٩-١٨٣١) يەكێكە له ‌سه‌رده‌مه‌ گرنگه‌كانی مێژووی نوێی عێراق، كە بۆماوەى نزيكەى سەدەيەك حوكمڕانى عێراقيان كرد، لێرەدا باس لە گرنگترين والى دەكەين ئەويش سولەيمان پاشاى گەورەيە كە لە نێوان ساڵانى (١٧٨٠-١٨٠٢) حوكمرانى ئەيالەتى بەغداى كرد، سەردەمى ئەم پاشايە پڕبوو لە كێشەى سياسى و ململانێى نێوان هۆزە عەرەبەكانى خواروو ناوەراستى عێراق. ئەم واليە هەموو هێزێكى خۆى بەكارهێنا بۆ سەركوت كردن و لەناوبردنى ئەو كەسانەى كە لێى هەڵدەگەرانەوە، لەهەمان كاتدا هەوڵيدەدا دەسەڵاتى ناوەندى لە سەرتاسەرى عێراق بچەسپێنێ، لەلايەكى ديكەوە سولەيمان پاشا هەوڵيدەدا ويلايەتەكانى ترى (موسڵ و بەسراو شارەزور)يش بخاتە ژێر دەسەڵاتى خۆيەوە، ئەم والييە توانيبوى ئاسایش و ئارامی لە ناوچەكانى ترى عێراق بێنێتە دى لە باشور بۆ ناوەراستى عێراق، هەروەها له‌ بواری ده‌وڵه‌تداری زۆر لیهاتوو بوو، چونكە خۆى به‌دوا داچوونی بۆ ئەو ڕوداوانه‌ی بەغدا ده‌كردو ئاگادارى بارودۆخى هاوڵاتيان بوو، بۆيە سەردەمى مەماليكەكان بە سەردەمى زێرێنى عێراق ناسراوە.

Last modified: 2018-05-03 04:10:28