ڕەسوول مەستی (1823-1908) ژیان و بەرهەمی لە ئەرشیفی عوسمانیدا
Journal: The Journal of Mesopotamian Studies (JMS) (Vol.5, No. 2)Publication Date: 2020-08-31
Authors : Hemin Omar AHMAD;
Page : 243-281
Keywords : ڕەسوول مەستی،; شیعر; پەروەردە; فیزیا; بەڵگەنامەی عوسمانی;
Abstract
لە نێو مێژووی ئەدەبیاتی كوردیدا هێشتا زۆر نووسەر و شاعیر هەن، تەنیا ناون و شتێكی ئەوتۆ سەبارەت بە ژیان و بەرهەمەكانیان دەست ناكەوێ. ئەم لێكۆڵینەوە بە سایەی گەڕان لەنێو ئەرشیڤی عوسمانیدا، تیشك دەخاتە سەر چەند لایەنێكی ژیانی ڕەسوول مەستی ی ئەدیب، پەروەردەكار، زانا و فیزیاناسی كورد، تێیدا بۆ جاری یەكەم بە زمانی كوردی چەند لایەنێكی تاریكی ژیانی لەبەر سێبەری بەڵگەنامەكانی عوسمانی ڕوون دەكاتەوە و لەگەڵ ئەوەشدا هەر لە ڕێی ئەرشیڤ و سەرچاوەكانەوە، كتێبە چاپكراو و ونبووەكانی دەخاتە ڕوو، هەروەها ئەزموونی شیعری و پەیوەندیی شیعری ئەو لەگەڵ شێخ ڕەزای تاڵەبانی و ڕۆڵی وەك شاعیرێك لە ڕێی كۆكردنەوەی ئەو چەند شیعرەیەوە نیشان دەدات. وێڕای ئەوەش لە هەوڵی داهێنەرانەی زانستی و وێستگە جیاوازەكانی ژیانی لە بواری پەروەردە دەكۆڵێتەوە و لەو ڕێگەیەوە مێژووی پەروەردە لەنێو كۆمەڵگەی كوردیدا بە شێوەی نووسین وێنە دەگرێ.
Other Latest Articles
Last modified: 2020-11-20 18:05:27