ئهلفوبێی کوردی و پیتی لاتینی (خستنەڕووی لایەنی مێژوویی و گرفت و پێشنیازەکان)
Journal: The Journal of Mesopotamian Studies (JMS) (Vol.5, No. 2)Publication Date: 2020-08-31
Authors : Barzan KANEBİ;
Page : 283-309
Keywords : ئهلفوبێ; پیتی لاتینی; گرفت; ههوڵهکان; پێشنیاز;
Abstract
کورته ئەم لێکۆلینەوەیە، کە لەژێر ناونیشانی(ئەلفوبێی کوردی و پیتی لاتینی، خستنەڕووی لایەنی مێژوویی و گرفت و پێشنیازەکان) دایە، دەروازەیەکە بۆ خستنەڕووی لایەنی مێژوویی و جوگرافی و هۆکاری هەوڵەکانی گۆڕینی ئەلفوبێی کوردی لە پیتی عەرەبییەوە بۆ پیتی لاتینی. سەرجەم ئەو ئەلفوبێیانەش بەشێوەیەکی بەرامبەری (عەرەبی ـ لاتینی) لە چەند خشتەیەکدا دەخاتەڕوو کە بەکارهێنراون. هەروەها جگە لە هۆکاری جێگیرنەبوونی هیچ یەکێکیان بە شێوەیەکی گشتگیر و چەسپاو، بە وردی تیشك دەخاتەسەر گرفتەکانی هەر یەکەیان و چۆنیەتی دەسکاری و چارەسەرکردنی هەندێ لە گرفتانە و هەوڵ و پێشنیازەکانی تری لەمبارەوە. بەتایبەتی ئەوەی زیاتر لە لایەن شارەزایانەوە هەڵوەستەی لەسەرکراوە و هەوڵی پوختەکردنی دراوە، ئەلفوبێیەکەی "جەلادەت بەدرخان"ـە، چونکە تا ئەمڕۆش بەردەوام لە برەو دایە و پانتاییەکی بەرفرە لە فەرهەنگی کوردی دەگرێتە خۆی. پاشان بۆ گرفتە چارەسەر نەکراوەکان پێشنیازێك خراوەتەڕوو.
Other Latest Articles
Last modified: 2020-11-20 18:07:33